ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك دژ به نه‌دانی داخوازیی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتوو و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده هیچ بایه‌خێكیان به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی كرێكاران نه‌داوه. به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت زیانی زۆری له‌و كارخانه داوه و پێرسۆنێلی شیركه‌ت داوای ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن.