شه‌وی یه‌كشه‌ممه دانیشتووانی شاری نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی دژ به حكوومه‌ت دروشمیان وتووه‌ته‌وه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه. ناڕازیان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر ئاو و كاره‌بایان بۆ دابین نه‌كرێت، ده‌نگی مافخوازیان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه.