کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شاری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، ئه‌راك و ڕه‌شت بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمیری، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، ئازادی به‌ندكرانی سیاسی، كرێكاری و سنفی بوون.