له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی و دوو ژن به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، شیراز، ڕه‌شت و نه‌هاوه‌نده جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و شیراز له‌سێداره دراون كه دوو كه‌سیان ئه‌فغانستانی بوون و ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ناسناوی چوار به‌ندكراوی دیكه بریتیه له: مه‌هتاب به‌یاتی، عه‌لی ئه‌شره‌فخانی، ئه‌بۆلفه‌زل عه‌لایی و ناهید جه‌وكار. هاوكات سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی یووسف ئه‌میری، ئاره‌ش محه‌ممه‌دی و ڕه‌زا ئه‌فرایی مه‌رده‌خه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، نه‌هاوه‌ند و ڕه‌شت ئێعدام كراون.