كرێكارانی غه‌زه له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی جیهانیان ناردووه ڕایانگه‌یاندووه كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌موویان كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، به هانایانه‌وه بچن.
فدراسیۆنی گشتی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی جیهان خوازیاری هه‌وڵی خێرای كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ڕێگری له ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه و كۆتایی به برسی ڕاگرتنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوون. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ٨٠ له سه‌دی خانووه‌كان ڕووخاوه، هه‌موو كارگه و زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كان له‌ناو چوون، كرێكاران، ماسیگیران و كه‌شاوه‌رزان له جه‌هه‌نمێكی ڕاسته‌قینه‌دا ده‌ژین. ئێستا كاتی یه‌كڕیزی هه‌موو یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی جیهانه تاكوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌مارۆی سه‌ر دانیشتووانی غه‌زه به‌رز بكه‌نه‌وه و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی فرۆشی چه‌كوچۆڵ به ئیسڕائیل چڕتر بكه‌نه‌وه. یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی جیهان ده‌توانن ئه‌و شیركه‌تانه‌ی پاڵپشتی له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن ته‌حریم بكه‌ن و ڕێگه له هه‌نارده‌كردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئیسڕائیل بگرن. ئه‌وه‌ی كه له كه‌رتی غه‌زه ڕوو ئه‌دات، شه‌ڕ نییه، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسانییه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و باریكه‌یه هێشتا به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و هیوایان به داهاتوو بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ له غه‌زه هه‌یه.