کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی بانه به‌هۆی مانۆڕی سپای پاسداران

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی بانه به‌هۆی مانۆڕی سپای پاسداران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، به‌دوای مانۆڕی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی دووزینی بانه، ئاگر له‌ دارستان و پووش و پاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وته‌وه‌ و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی پاژین هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا.

ئەنجومەنی پاژینی بانە به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمەنی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره‌ نووسیویوتی: ڕۆژی شه‌ممه‌ بە هۆی مانۆڕی سه‌ربازی پادگانی سپا لە كێوی دووزین، ئاگرێكی به‌ربڵاو كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كە بە هاوكاریی ئەندامانی ئەنجومەن و پەیمانكاری سەرچاوە سروشتییەكان كۆنتڕۆڵ كراوه‌.