لە رۆژانی ڕابردوودا، 11 هاووڵاتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتی رووبەرووی تۆمەتەکانی وەک هاوکاری لەگەڵ ئامریکا و ئیسرایل بوونەتەوە. جێگای ئاماژەیەکە ئێستا ئەو دەستبەسەرکراوانە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیلام ڕاگیراون و مەترسی ئەشکەنجەی توند و دانپێدانانی زۆرەملێیان لەسەرە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە نانسنامەی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نیە.
