کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەربوون و ناڕوونی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت

دەستبەسەربوون و ناڕوونی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت

بەپێی زانیارییەکان، “یووسف محەممەدی“، چالاکوانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
لە درێژەی ئەم سێ مانگەدا و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو نەدراوەتەوە. هاوکات ناوەندە قەزاییەکان دۆسیەیەکیان بە تۆمەتی “بانگەشە دژ بە دەسەڵات” بۆ ئەم هاووڵاتییە کردووەتەوە کە وردەکارییەکەی ئاشکرا نەکراوە.