ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دایكانی دادخوازی شاری سنه به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی حه‌مید مورادی بوون و ڕێزیان له یادی ئه‌و گیانبهختگرتووه گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكانی دادخوازی شاری سنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، چاویان به بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید مورادی كه‌وتووه و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕیبازی سه‌وزی ژینگه گرتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌دۆستانی شاری جوانڕۆ له سه‌ر مه‌زاری حه‌مید مورادی له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌ته‌وه و پاش گوڵبارانكردنی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته سه‌وزه‌كانی تازه كردووه‌ته‌وه.