کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ بۆكان 1

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی برایم ئاوای بۆكان به‌ ناوی سادق زه‌ند له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سادق زه‌ند و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.