ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له بێسه‌روشوێنكراوانی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری توركیا دژ به نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی بێسه‌روشوێنكراوان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان له شاره‌كانی ئامه‌د، ئێلح و جووله‌مێرگ خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌ت، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان و ڕاده‌ستكردنی ته‌رمه‌كانیان بوون.