هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ستی پێكردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٥٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی تالیبان كراون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل كردووه په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی بوون و ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه، زۆربه‌ی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی سنوورداش بكات. له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گه‌ڕان به‌دوای په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به‌رده‌وامه و ڕۆژی ڕابردوو، مێرمنداڵێكی به‌لووچی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ كه به‌ڵگه‌ی پێناسه‌شی پێ بووه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی فهراجاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كراوه. ناسناوی ئه‌و مێرنداڵه به‌لووچه بریتیه له: ئوسامه بیلرانی.