دادوه‌رێكی ئارژانتینی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ده تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی ئامیا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٥٨ شارومه‌ندی یه‌هوودی، به شێوه‌ی غیابی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئارژانتین ده كه‌سیان وه‌كوو تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كانی ئامیا له ساڵی ١٩٩٤ی زاینی ده‌ستنیشان كردووه كه به‌شێكیان به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌وانه‌ی دیكه ئه‌ندامانی حیزبۆڵڵای لوبنانن. ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباران بریتین له: عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری پێشووی ئیتلاعات، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، موحسن ڕ‌ه‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسداران، هادی سوله‌یمانپور باڵوێزی ڕژیم له ئارژانتین و به‌شێك له كارمه‌ندانی ئه‌و كاته‌ی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی. جێگای ئاماژه‌یه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامیادا ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون، هه‌روه‌ها ساڵی ١٣٧٠ی هه‌تاویش، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له باڵوێزخانه‌ی ئیسڕائیل له بۆینس ئایرس ٢٢ كه‌س كوژران.