ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له دارستانه‌كانی پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی كه‌وته‌وه و ئاگره‌كه‌ی پاوه له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه به‌ڵام، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی هێشتا له ئاگردا ده‌سووتێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یەکێک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان چیای بەمۆ لە سنووری نێوان کوردستانی ئێران و عێراقه، ناوچەیەک کە بەشێک لە بنکە سنوورییەکانی سپای پاسداران تێیدا هەڵکەوتووە و هاتوچۆی گشتی بەهۆی کۆنترۆڵی توندی ئەمنیەوە سنووردار كراوه. به وته‌ی هاووڵاتیان، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه هێزه‌كانی سپای پاسدارانه و ڕێگه به ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناده‌ن كه هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه ئاگره‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌سته‌مه.