پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌وانه په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگوێزراون.
ڕۆژی ڕابردوو سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كرایه‌وه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم داوه. پاش هێرشه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌دا زاڵ كراوه و وێڕای لێدانی به‌ندكراوان، به‌شێكی زۆریان بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك، تارانی گه‌وره و فه‌شافوویه گوازراونه‌ته‌وه.