ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌منیه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیلیان بۆ سه‌ر ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر میزی دانووستان بوون.
ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و دامه‌زراوه ئاماده‌ی پشتیوانی كردن له هه‌ر هه‌وڵێكی مرۆڤدۆستانه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیله. ناوبراو هه‌وره‌ها وتی: بۆردوومانی سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیداره كه پێشتر تووشی قه‌یران بووه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌حه‌مولی شه‌ڕێكی دیكه‌ی نییه و ئه‌بێ هێرش بۆ سه‌ر سایته ئه‌تۆمییه‌كانی گیانی ملیۆنان كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. گۆتێرێش بۆ گه‌یاندنی هه‌ردوولا به ڕێكارێكی ئاشتیخوازانه ئاماده‌یی ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر میزی دانووستان و چاودێریكردنی سایته ئه‌تۆمییه‌كان بوو.