دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، سپای پاسداران به چه‌ند مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر حه‌یفا و دوو شاری دیكه‌ی ئیسڕائیل و به‌وهۆیه‌وه ١٧ كه‌س بریندار بوون، له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمیان له چه‌ند شار كرده ئامانج.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فڕۆكه و په‌هباده‌كانی ئیسڕائیل بنكه مووشه‌كی و به‌رگرییه‌كانی سپا و ئه‌رته‌شیان له ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، سنه، كرماشان، دینه‌وه‌ر، شیراز، مه‌روده‌شت، مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، بووشێهر، ئه‌راك و بابۆل به چڕی بۆردوومان كردووه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژران و برینداربوونی ده‌یان چه‌كداری ڕژیم ده‌كه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتدپرێس، له ماوه‌ی ٨ ڕۆژ شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل دا ٦٥٧ كه‌س له ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو هه‌زار و ٣٧ كه‌س بریندار بوون.