به‌پێی میدیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حیزبۆڵڵای لوبنان و گرووپه توندئاژۆوه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مریكا كردووه كه ئه‌گه‌ر بچێته پاڵ ئیسڕائیل و هێرش بكاته سه‌ر ئێران، هه‌موو بنكه‌كانی ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رۆكی حیزبۆڵڵای لوبنان له وتارێك دا ڕایگه‌یاند: هێشتا ئه‌و باروودۆخه نه‌هاتووه‌ت پێش تاكوو هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بكرێته ئامانج یان ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل ئاماده‌ین. هه‌روه‌ها میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مریكا كردووه كه ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئێران، هه‌موو بنكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و شارومهندهكانیان ده‌كه‌نه ئامانج. له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیم هێرش بكه‌نه سه‌ریان، به توندترین شێوه و‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه.