شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی یه‌زد هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی دوو شارومه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی سامان زائێر و نۆسره‌ت محه‌ممه‌دی و كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم به كاتی شه‌و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌هاییه و وێڕای پشكینی ماڵه‌كه و فیلمبه‌رداری، ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایل، پاره و زێڕی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان دا گرتووه و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ماڵه‌كانیان تێك داوه.