به‌یانی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌ران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌و مه‌یدانه نه‌وتییه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به ته‌واوی مان ده‌گرن.