ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، پشكدارانی كارخانه‌ی سیمانی بیئهرجۆمهندی شاهڕوود له ئاست نه‌دانی داهاتی سههامهكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕازیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاهڕووددا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕایانگه‌یاندووه، چی تر كارد به ئێسقانیان گه‌یشتووه و ئه‌و باردووۆخه تهحۆمل ناكه‌ن. پشكدرانی ئه‌و كارخانه خوازیاری پێدانی داهاتی سه‌همه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان، ڕوونكردنه‌وه‌ی تێچوو و داهاته‌كان و بایه‌خ دان به كێشه و گرقتی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بوون.