به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا، دوو گه‌ریلای پ.ك.ك به ناوه‌كانی وڵات و باوه‌ڕ گیانیان به‌خت كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند یه‌ك لایه‌نه ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وام بووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوو هاوڕێیان به ناوه‌كانی وڵات و باوه‌ڕ گیانیان به‌خت كردووه. گه‌ریلاكانی كوردستان بڕیاریان داوه كه تۆڵه‌ی خوێنی هاوڕێكانیان بكه‌نه‌وه و له چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وادا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی تورك و وێڕای كوشتنی سێ سه‌رباز، دوو كه‌سیان بریندار كردووه.