به‌یانی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی كرماشان به ناوه‌كانی ئیسماعیل مورادی، حه‌مید ئه‌سه‌دی و سه‌عید كه‌ریمی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له داعش له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له ڕۆژانی ڕابردوودا ده به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی سۆنه مه‌زهه‌ب بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراون كه ٧ كه‌سیان شارومه‌ندانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌موویان له ڕه‌وه‌ندێكی ناڕوونی دادگایی دا به ئه‌ندامه‌تی له داعش تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به‌یانی دووشه‌ممه حوكمی سێ كه‌س به ناوه‌كانی ئیسماعیل مورادی، حه‌مید ئه‌سه‌دی و سه‌عید كه‌ریمی جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام چاره‌نووسی ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی مه‌جید بێهزادی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی مه‌نووجان له سێداره دراوه.