كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی پوویا نه‌خی ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیك به سێ مانگه كارخانه‌ی پوویا نه‌خ به‌هۆی كێشه‌ی دارایی داخراوه و هێشتا ١٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده حه‌قده‌ستی دوو مانگی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م كارخانه، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌یی، كرانه‌وه‌ی كارخانه، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.