ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵی خه‌ڵكی تاران به ناوی ئیلاهه حسێن نژاد له وێستگه‌ی ئیسلامشاری تاران ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به وته‌ی مامۆی ئه‌و كچه ون بووه، ئیلاهه برایه‌كی كه‌م ئه‌ندامی هه‌یه و ڕۆژانه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاری ده‌كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش دابه‌زین له تاكسییه‌ك له مه‌یدانی ئازادی، تاكسییه‌كی دیكه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئیسلامشار به‌كرێ گرتووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه مۆبایه‌له‌كه‌ی كوژاوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی حسێن نژاد گله‌ییان له هێزه ئینتزامییه‌كان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه پۆلیسی ئه‌منیه‌تی تاران دوای ٤٨ كاتژمێر بڕیاری به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی ئه‌و كچه ده‌ركردووه له حاڵێكدا چالاكانی مه‌ده‌نی دژبه‌ری نیزام له كه‌مترین كات دا ده‌دۆزنه‌وه.