له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی زه‌رقان و تاكستان گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧ كرێكاری دیكه له شاره‌كانی زه‌رقان، ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه، تاران، شاهینشار و كه‌ره‌ج بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له پاڵاوگه‌ی زه‌رقانی فارس، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٣ كرێكار بریندار بوون. له تاران، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بووه و له ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵی شاره‌وانی ئه‌و شاره به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. له شاهنیشارن به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی ئه‌و شاره، دوو كرێكار بریندار بوون، هه‌روه‌ها له شاری تاكستان، كرێكارێك به ناوی حه‌بیب خه‌له‌ج ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی سێ تۆن ئیزۆگام به سه‌ری دا گیانی له‌ده‌ست داوه و له شاری كه‌ره‌ج، پیاوێك، ئه‌سیدی به ده‌مووچاوی موعه‌لیمێك دا پژاندووه و ئه‌و موعه‌لیمه به سه‌ختی بریندار و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.