ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هه‌زار و ٥٤٤ شارومه‌ندی سیستانی به‌هۆی خۆڵبارین و پیسی هه‌وا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی زابۆل، له‌و ڕێژه‌یه دا هه‌زار و ٣٨٠ كه‌س پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون، به‌ڵام ١٦٤ كه‌س به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی له به‌شه تایبه‌ته‌كان دا به‌سته‌ری كراون. شایانی باسه كه به‌هۆی وشكبوونی تاڵاوی هاموون و نه‌دانی حه‌قاوه‌ی هیرمه‌ند له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان، شه‌پۆلێكی بێ وێنه‌ی خۆڵبارین ناوچه‌ی سیستانی گرتووه‌ته‌وه و ژیانی بۆ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌خت كردووه.