ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به‌شداری ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی دژ به په‌ره‌سه‌ندنی ڕاسیسم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌و وڵاته به‌شداریان كرد.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه له‌لایه‌ن گرووپه دژبه‌ره‌كانی فاشیزم ڕێكخرابوو، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی تێدا به‌شداریان كردووه و ئێرانیانی ئازادیخواز و تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادیش تێدا چالاك بوون. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ ئاپارتایدی جنسیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.