ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانەوە دەستی پێکردووە، ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانیش بەردەوام بوو.
شۆفێرانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە لە ناڕەزایەتی بە وەڵام نەدانەوە بەداواکارییە پیشەییەکانیان، مانگرتنەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت. ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە تا ئێستا شارەکانی تاران، ئەراک، کرماشان، قەزوێن، بەندەرعەباس، تەورێز، سیرجان، یەزدانشار سەر بە (پارێزگای ئەسفەهان)، دەرەشار، ئیسلام ئابادی ڕۆژاوا، بەندەر خومەینی، ئیزە (پارێزگای خوزستان)، مەهوەلات (پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی)، فەسا وکازرون (پارێزگای فارس)، ئەسەدئاباد (پارێزگای هەمەدان)، دیواندرە (پارێزگای کوردستان)، گوندی دەهلە (لە نێوان کازرون بۆ بوشەهر)، ئوتووبانی غەدیر لە تاران، ڕێگاکانی مەشهەد، سنووری باشماق لەپارێزگای کوردستان و سنووری پەرویزخان لە کرماشانی لەخۆگرتووە. مانگرتووان لە ناڕەزایەتی بە “زیادبوونی بەردەوامی باج و هەزینەکان”، “کەمبوونی داهات”، “کەمبوونەوەی پشک و گرانبوونی سووتەمەنی”، “دابەشکردنی نادادپەروەرانەی بار”، “دۆخی خراپی ڕێگاکان”، “پشکی سووتەمەنی”، “کۆمیسیۆنی باربەرییەکان”، “بیمەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی” و دژوارییەکانی تری کار، بەو مانگرتنە گشتییەوە پەیوەستبوون. یەکێک لە شۆفێرە ناڕازییەکان دەڵێت: «ئێمە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵکۆمەڵێک هەزینەی قورس، هەڵاوسانی بەردەوام و کەمی داهات دەست وپەنجە نەرم دەکەین. بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چیتر تەحەمول ناکرێت». بانگەوازی مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سێ نرخی بوونی گازۆیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە. یەک ڕۆژ بەر لە مانگرتنی سەرتاسەری خاوەن بارهەڵگرەکان، دەوڵەت سێنرخی بوونی گازۆیلی دواخست و جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەیبیمە و خانەنشینی ئەوان کردەوە، بەڵام ئەم بڕیارە فریوکارانەی دەوڵەتنەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنەکە.
ساڵی ١٣٩٧یش شۆفێرەکان بە بەڕێوەبردنی چەند قۆناخێکی مانگرتن، توانییان سەرنجی ڕای گشتی و بەرپرسان بۆ بەشێک لە داواکارییەکانیان ڕابکێشن. بەڵام زۆرێک لە بەڵێنەکان هیچکات جێبەجێ نەکران و بەم هۆیەوەناڕەزایەتییەکان درێژەی کێشا. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە ڕێکخەران، بەوانەوەرگرتن لە ڕابردوو، جەختیان کردووەتەوە کە بەرامبەر بەو هاوڕێیانەیکە مانگرتنەکەیان شکاندووە دەست بۆ توندوتیژی نابەن و لە بەیاننامەکەیاندا چەند جارێک جەختیان لەسەر هێمنایەتی مانگرتنەکە و خۆبواردن لەتوندوتیژی کردووەتەوە. لەم دەورەیەی مانگرتنەکاندا، بە پێچەوانەی ڕابردوو، بەروار و شوێنی مانگرتنەکان بە وردی لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ویدئۆکانیان تۆمارکردووە، ئاماژەی پێکراوە. ئەم کارە جگە لە یارمەتیدانی بەردەنگەکان، ڕۆژنامەنووسان و توێژەرانی سەربەخۆ، ڕێگریش دەکات لە بڵاوبوونەوەیهەواڵە ناڕاست و ئامانجدارەکان. چەند ڕۆژ بەر لە مانگرتنی سەرتاسەریشۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، شایەتی مانگرتنی بەربڵاوی نانەواکان لە شارەکانی ئەسفەهان، مەشهەد، ئەهواز، ماهشەهر، قوم، بیرجەند، کرمان، زاهەدان، بوشەهر، ئیلام، سنە، شیراز، یەزد، یاسوج، مەشهەد و کرماشان بووین. ئەوان لە ناڕەزایەتی بەنرخی ئێستای نان، چوونەسەرەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لەوانە نرخی ئاردی ئازاد، هەزینەی زۆری کارەبا و گاز، بیمە و باج، کرێی زۆریدووکانەکان، دواکەوتنی پارەی یارانەی نان، دروستبوونی کێشە لەسیستەمی نانینۆ، تێچووی زۆری بەرهەمهێنانی نان و بڕانی بەردەوامی کارەبا، دەستیان لە کار هەڵگرت و لە بەردەم ئیدارەکانی پیشەسازی، مەعدەن و بازرگانی و فەرماندارییەکان کۆبوونەوە. مانگرتنە سەرتاسەرییەکانی شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری نانەواکان، هێمایەکە لە ناڕەزایەتی ئەو زەحمەتکێشانەی کەلەژێر باری قەیرانی ئابووری، هەڵاوسانی بەردەوام و بەڕێوەبەرایەتی ناکارامەدا، پشتیان چەماوەتەوە و دۆخی ژیانیان ڕۆژ بە ڕۆژ سەخت تردەبێت. دەسەڵات هەوڵ دەدات گوشارە قورسەکانی سەرچاوەگرتوو لەشکستە گەورەکان و کەمی کارەبا، گاز، بەنزین، گازۆیل و تەنانەت ئارد ونان، لەژێر ناوی فریوکارانەی “ناتەرازی”دا بخاتە سەرشانی کرێکاران، مووچەخۆران و زەحمەتکێشان. دەسەڵاتێکی کە لە هەوڵدایە بە چەند نرخیکردنی گازۆیل گوشار بۆسەر خاوەنان و شۆفێرانی بارهەڵگرەکان و بەگرانکردنی ئارد گوشار بۆسەر نانەواکان پەرە پێبدات، تەنانەت ئامادە نییەدەست لە بەفیڕۆدانی تێچووی زۆر و زەوەندی بەڕێوەبردنی ساڵیادى مەرگی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەندامی “هەیئەتی مەرگی کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی هاوینی ٦٧”، هەڵبگرێت.
ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لەبری کۆتاییهێنان بە تەرخانکردنی هەزینە زۆر و زەوەندەکانی دام و دەزگا ئایینی- خوڕافاتییەکانی وەک “کۆمەڵگای المصطفی”، “بنیادی خمینی” و دەیان دامەزراوەی تر، دەیەوێت گوشارەکانی سەرچاوەگرتوو لە فەشەلهێنان و داڕمانی ئابووری بەسەر زەحمەتکێشاندا بسەپێنێت. ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە ئیدئۆلۆژییەکە بە خەرجکردنی ڕاستەوخۆی دوو تریلیۆن دۆلار لەپێناو پڕۆسەی بێ سەمەری ناوەکیدا کە بەپێى گوێرەی تێچووی گەمارۆ ئابوورییەکان، ئەم بڕە دەگاتە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاریش، نەک هەر ئابووری وڵاتی وێران کردووە، بەڵکوو ژێربینای بەرهەمهێنان و گواستنەوەشی لەناوبردووە و تەنانەت توانایی بەرهەمهێنانی کارەباشی نییە.
ئێمە وەک بەرگریکەرانی مافی کرێکاران و زەحمەتکێشان، پشتیوانی ڕاشکاوانەی خۆمان لە مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان و نانەواکان و هەروەها لە ناڕەزایەتی هەفتانەی خانەنشینان وبەشە جیاوازە کرێکارییەکان ڕادەگەیەنین. ئێمە وێڕای جەختکردنەوە لەسەرمافی بێ ئەملاو و ئەولای سەرجەم بەشە کرێکاریی و پیشەییەکان، پشتیوانی دەکەین لە داواکارییە پیشەییەکانیان و بانگەوازی سەرجەم بەشە کرێکارییەکان و زەحمەتکێشانی وڵات دەکەین بۆ خۆڕێکخستن و یەکگرتوویی و لێک نزیکبوونەوەی هەرچی زیاتر لە پێناو بەدیهێنانی ویست وداواکارییەکانیاندا.
ئێمە لەسەر ئەم باوەڕەین کە ساڵی ١٤٠٤، ساڵی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە داواکاری تەوەر و چینایەتییەکانی سەرجەم توێژە جیاوازەکانی جەماوەردەبێت. لەم ڕووەوە جەختکردنەوە لەسەر خۆڕێکخستنی بەربڵاوتر، لێک نزیکبوونەوەی زیاتر و پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتووی کرێکاریی لە نێوان بەشێکی هەرچی زیاتر لە مووچەخۆران و هاوئاراستەبوونیان لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییە جەماوەرییەکانی تر بەمەبەستی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دەسەڵات و خاوەنکاران سەبارەت بە سەپاندنی گوشارەکانی قەیرانیئابووری بەسەر کرێکاران و مووچەخۆران و پیشە جۆراوجۆرەکان، زۆر پێویستە.
تەنها لەم ڕێگەیەوەیە کە کرێکاران و زەحمەتکێشان و سەرجەم چین وتوێژەکانی جەماوەر دەتوانن هەنگاو بە هەنگاو خۆیان بۆ بنیادنانی ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی جەماوەر ئامادە بکەن و جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە لەسەر وێرانەکانی کۆماری ئیسلامی بنیاد بنێن.
بڕووخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی؛ دێموکراسی و سۆسیالیزم
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و
کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
هەینی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٢٣ی مەی ٢٠٢٥