سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٣ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “چیا ئەمینی”، هاووڵاتی خەڵکی مهاباد، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە ۲۱‌ی گوڵان، هێزه ئه‌منیه‌كانی مهاباد هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چیا ئه‌مینی و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه.