ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، شه‌ڕێكی خوێناوی له نێوان كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ورمێ ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك خوێندكار به بیانووی كێشه‌ی شه‌خسی بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه، سێ خوێندكار به چه‌قۆ بریندار كراون. سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی ورمێ ڕایگه‌یاندووه كه تاوانباران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی كۆمیته‌ی ئینزیباتی و پۆلیس كراون.