ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، دانیشتووانی شاری ئابادان له ئاست پیس بوونی ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ئاوی لووله‌كه‌شی ئابادان نه به‌كار خواردنه‌وه دێت و نه به‌كار شووشتن به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له جیاتی دابینكردنی ئاوی پاك و خاوێن بۆ خه‌ڵك، نرخی ئاوی به ڕێژه‌ی ٢٨ له سه‌د گران كردووه. شارومه‌ندانی ئابادانی ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین جار له به‌رده‌م ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆوونهوهیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.