به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، چه‌ندین كارگه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕاوه‌ندی كاشان داخراوه و به ده‌یان كرێكار بێكار كراون.
به وته‌ی كاسبكارانی ئه‌و شارۆچكه سه‌نعه‌تییه، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری لێ داون و ناچار بوون ماتۆڕ به‌رق بكڕن. پێشتر ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دابوو گازۆئیل بۆ كارگه سه‌نعه‌تییه‌كان دابین بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و خاوه‌ن كارگه‌گان توانای كڕینی گازۆئیل له بازاڕی ئازادیان نییه. به‌و بۆنه‌وه ده‌یان كارگه ناچار بوون درگای چوونه‌ژووره‌وه‌یان دابخه‌ن و كرێكاران بێكار بكه‌ن.