مەنسوور ڕەحیمی، چالاکی مه‌ده‌نی و واحد سه‌یده چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی مهاباد، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هەڕەشەی توندیان لێكراوه.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئێوارەی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، مەنسوور ڕەحیمی و واحد سه‌یده، لە ڕێگەی تەلەفونه‌وه بانگهێشت و هەڕەشەی په‌روه‌نده‌سازیان لێكراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و بانگكرانه بەهۆی ناڕەزایەتیی جووتیارانی ئەو شارە له ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ئەنجامدراوە. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر جووتیارانی مهاباد له ئاست له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان به بۆنه‌ی هاتنی زریان و نه‌بوونی بیمه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. جیگای ئاماژه‌یه كه واحد سەیدە، لەگەڵ یوسف ئابخەرابات و محەمەد مەولانایی، سێ ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێکخراوەی سه‌ربه‌خۆی کرێکاریی بوون كه لە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٩١ی هه‌تاوی، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و پاش ٥١ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.