شه‌وی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كچان و لاوانی شاری ورمێ به نووسینی درووشم دژ بە رژیم، دیواری شوێنە گشتیەکانی شاری ورمێ‌یان نەخشاند و بەلێنی درێژەی خەبات تا روخانی کۆماری ئیسلامیان دوپات کردەوە.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، كچان و لاوانی ئه‌و شاره به نووسینی درووشمی”خه‌بات به‌رده‌وامه” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، په‌یامی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به ژیمیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا كرد. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا حكومه‌ت به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان رێژەی ده‌ستبه‌سه‌رکران و سێداره‌دانی بردوەتە سەرەوە، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و بەرەنگاری خەڵک زیاتر دەبێت