ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کورتەنامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان ناردووە و تێیدا هەڕەشەی گرتنەبەری توندوتیژیی زیاتری کردووە. لەو کورتەنامەیەدا بە توندی هەڕەشە لە هاووڵاتییان کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە «توندتر لە سەرکوتکردنەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، وەڵامی هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک دەدرێتەوە». ئەم هەنگاوەی دەسەڵات بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی ئەمنی و ترس و تۆقاندنە لەنێو کۆمەڵگەدا بۆ پێشگرتن لە هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری.
