ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیای ئۆیکۆ (OICO) لە کێڵگەی نەوتی ئازەر، سەر بە ناوچەی مێهران لە پارێزگای ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە خراپیی دۆخی گوزەران، نالەباریی مووچە و پێداویستییە داراییەکان و پشتگوێخستنی داواکارییە پیشەییەکانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست. بەپێی سەرچاوەکان، کارمەندانی ئەم ناوەندە بە ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و دابەزینی توانای کڕین، داوای پێداچوونەوەی بەپەلە بە مووچەکانیان، باشترکردنی ئاستی بژێوی و جێبەجێکردنی تەواوی پابەندییە یاساییەکانی خاوەنکاریان کردووە.
