به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ئاودانانی پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و قازانجخوازه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر سووتاون و كه‌س ڕێگریان لێ ناكات.
له كاتێكدا كه هێشتا دارستانه‌كان سه‌وزن، به مه‌به‌ستی وشك كردنی ڕێشه‌ی داره‌كان و له داهاتوودا بڕینه‌وه و ساز كردنی خه‌ڵووز و وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر سووتێندراون. له ساڵانی ڕابردوودا له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به رڕژیم زیانێكی زۆر به سرووشتی كوردستان گه‌یشتووە و ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت ڕێگریان لێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك. جێگای ئاماژه‌یه ژینگەپارێزانی كوردستان هه‌موو كات له هه‌وڵی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانهدان و باره‌ها لە پێناو پاراستن و زیندوو كردنه‌وه‌ی ژینگه گیانیان به‌خت كردووه یان بریندار بوون.