به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، عه‌لی ئه‌رشه‌دی باوكی ئه‌حمه‌د ئه‌رشه‌دی، گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له گوندی ئاسنگه‌رانی كامیاران كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كی له‌و ئاوایه به خاك سپێردرا.
كاك عه‌لی ئه‌رشه‌دی خه‌ڵكی ئاوایی ئاسنگه‌رانی سه‌ر به شارستانی كامیاران بوو كه پاش گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌ی قه‌د سه‌ری بۆ كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند و وه‌فادار به ئامانجه‌كانی هاوڕێ ئه‌حمه‌د مایه‌وه. شایانی باسه كه هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئه‌رشه‌دی له شه‌رێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له گوندی دۆزه‌غه‌ره‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی ساڕاڵی دیوانده‌ره گیانی به‌خت كردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كامیاران له گوندی ئاسنگه‌ران به‌ڕێوه چوو. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خزم و كه‌س و كاری كاك عه‌لی ئه‌رشه‌دی ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ڕیكی غه‌میان ده‌زانین.