کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرمان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرمان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گوڵان، به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست “، له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرمان ئێعدام كرا.

سه‌عید شكووهی پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ نهێنی و به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ساڵی ڕابردوودا ١٠٥٠ زیندانی كه‌ ٢٩ كه‌سیان ژن و ٥ كه‌سیان منداڵ بوون، له‌ سێداره‌ دراون و حوكمی ئێعدامی پێنج كه‌س له‌ پێش چاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ كراوه‌.