ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، مامۆستا ئایه‌ت غوڵامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و مامۆستایه‌كی ئایینی دیكه له شاری سه‌قز به ناوی سابیر خودامورادی له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان به ٢٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستایه‌كی ئایینی شاری سنه به ناوی لوقمان ئه‌مینی له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی ڕابردووش مامۆستایه‌كی ئایینی شاری كرماشان به ناوی ئایه‌ت غوڵامی كه پشتیوانی له‌و مامۆستایه ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها مامۆستا سابیر خودامورادی ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی شارۆچكه‌ی قه‌وخی سه‌قز له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان به ٢٢ مانگ زیندان سزا دراوه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ مامۆستا ئایینیه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پاڵپشتیان له خۆپێشانده‌ران كردبوو.