کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە یادی هونەرمەند عەلی زەندی له‌ ئاڵمان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە یادی هونەرمەند عەلی زەندی له‌ ئاڵمان

ڕۆژی شەممە  ١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٥، مه‌راسیمی ڕێزلێنان له‌ یادی هونه‌رمه‌ند و خه‌باتگێری ڕێگای ئازادی، كاك عه‌لی زه‌ندی له‌ شاری هانووفیری ئاڵمان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسیمه‌كه‌ بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی كاك عه‌لی زه‌ندی و گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، دواتر ژیاننامەی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خوێندرایەوە و پەیامی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و ئەنجومه‌نی بریندارانی شۆڕشی ژینا لە لایەن نۆێنەرانیانەوە خوێندرا. له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، هونەرمەندان چەند گۆرانی مامۆستا عەلی زەندیان خۆێنده‌وه‌ و شیعریک لە لایەن کاک ئازاد ئەبداڵی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و مه‌راسیمه‌ بە بەشداری نوێنەری حیزبە کوردستانییەکان کە بریتین لە: (کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پژاک، حیزبی دیموکرات کوردستانی ئێران، پارتی یەکیەتیی دیموکراتیكی کورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و ئەنجۆمەنی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بە ڕێوە چووه‌.