ئاروین سه‌لیمی، بریندارانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان، به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
ئاروین سه‌لیمی له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی ڕه‌زا لوتفی له ڕێكه‌وتی پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ڵی ١٤٠١، به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چاوێكێ له‌ده‌ست دا. ناوبراو پاش زیاتر له دوو ساڵ به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه و له گرته ویدیۆیه‌كی دا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له به‌نده‌رعه‌باس به ناوی غه‌زه‌ڵ ڕه‌نجكش به هه‌مان هۆكار وڵاتی به‌جێهێشتووه.
