به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كه‌سێك به ناوی مه‌جید قه‌هره‌مانی به نه‌وت، گازۆئیل و سووتاندن دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “بان كانی خوداكه‌ره‌م” لهه شارستانی داڵاهوو له ناو ده‌بات و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ڕێگری لێ ناكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌جید قه‌هره‌مانی سه‌ره‌تا به نه‌وت و گازۆئیل داره‌كان وه‌شك ده‌كات و دواجار ده‌یانسووتێنێت. كاتێك دارستانه‌كان سووتان، به تراكتۆر ڕیشه‌كانیان ده‌ردێنێت و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی درووست ئه‌كات. هه‌ندێك له شارومهدان ده‌ڵێن: ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی شارستانی كرێند ئاگاداری هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و كه‌سه‌یه و ته‌نانه‌ت هێزه ئینتزامییه‌كانیش هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.