ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو سارینا ساعدی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
بنه‌ماڵه‌ی سارینا ساعدی و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه وێڕای گوڵبارانكردنی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، ڕێزیان له یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه سارینا ساعدی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چووه كۆما و ڕۆژی پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه گیانی له‌ده‌ست دا.