وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مێهدی ئه‌سه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی تاران، چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌نده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی مێهدی ئه‌سه‌دی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.