ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، ئه‌حمه‌د حه‌سنزاده باوكی دادخوازی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكران له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٧ی خه‌رمانان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی بۆكان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزرا.