بە پێی هەواڵی گەیشتووە، مانگرتنی کرێکارانی زیاتر له ١٠٠ کورەخانەی سارۆقامیشی بۆکان کە لە ١٩ی خاکەلێوەی ئهمساڵهوه دەستی پێکردووە، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە بۆ یازدهههمین ڕۆژی بهردهوام درێژه درا.
جێگای ئاماژەیە کە بەهۆی وەڵام نەدانەوەی خاوەنکاران بە داخوازیی كرێكاران، مانگرتنەکە بەشێوەیەکی یەکپارچە هەروا بەردەوامە. ڕۆژی شەممە بە مهبهستی ڕازیکردنی کرێکاران و کۆتایی هێنان بەو مانگرتنە، لێژنەیەک لەلایەن ئیدارەی کاری ڕژیمەوە سەردانی کورەخانەکانیان کردووە و نرخێکیان پێ ڕاگەیاندوون، بهڵام کرێکارانی هیچ یهك لە بەشەکان پێی ڕازی نەبوون. بۆ نموونە بۆ هەر هەزار خشت، ١٥٠ هەزار تمەنیان وەک حەقدەستی کرێکارانی قرمزدار و ٢٠٥ هەزار تمەن بۆ کرێکارانی چەرخکێش دیاری کردووە، بەڵام ئەو کرێکارانە وێڕای کرێکارانی خشتبڕ، بەهۆی گرانی لەڕادەبەدەر و لەسەرەوەبوونی ڕێژهی هەڵاوسان، بۆ هەر هەزار خشت داوای ٢٢٦ هەزار تمەنیان كردووه و بڕیاریان داوە تا گەیشتن بە داخوازییەکانیان درێژە بە مانگرتن بدەن.