ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ورمێ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ههوڵهشانهوهی سزای سێداره‌ی ناوبراو بوون.
ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو سه‌ردانی دادگوسته‌ری ورمێ‌یان كرد، به‌ڵام مه‌ئموورانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا هاوژین و دایكی حه‌مید چاویان به قازییهكانی په‌روه‌نده بكه‌وێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕووناهی كچی گه‌وره‌ی حه‌مید له گرته ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند: پاش یه‌ك ساڵ ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری له باوكم، جارێك له ژێر ناوی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو بۆ ماوه‌ی سێ ساعه‌ت لێپرسینه‌وه‌یان لێ كردم و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه واژۆ نه‌كه‌ی و نه‌ڵێی باوكت ئێوه‌ی به‌جێهێشتووه، حه‌مید ده‌كوژین.