له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره و شنۆ به ناوه‌كانی ئاوات باباخانی و سه‌یدجه‌ماڵ تاها كانی سوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، ئاوات باباخانی، ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “یه‌نگی ئه‌ره‌خ“ی سه‌ر به شارستانی دیوانده‌ره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌ی ٣٧ ڕۆژه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی سه‌یدجه‌ماڵ تاها كانی سوور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كچی ئه‌و شارومه‌نده به ناوی گه‌وهه‌ر له ڕێكخه‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بووه و به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام باوكی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بارمته گیراوه.